Lare media
ڕاپۆرتسیلاسیلایدهەواڵ

48 ڕێککەوتن لە کەرتە جیاوازەکان لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ کران

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی واژۆکردنی 48 رێککەوتنامە و یاداشتیی لێکگەیشتن و هاریکاریی ئابووری لەنێوان ئەمریکا و عێراقدا کرد. 

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی واژۆکردنی 48 ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکگەیشتن و هاوکاری و هاوبەشی نێوان کەرتە جیاوازەکانی گشتی و تایبەت لە عێراق و ئەمریکای کردووە، کە ڕێگەیەکی ڕوون بۆ هاریکاری ئابووری و دارایی لە نێوان هەردوو وڵات دادەمەزرێنێت، هەروەها پەیوەندییەکە دەگوازێتەوە بۆ ئاستێکی پێشکەوتووی ئاڵوگۆڕکردن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێککەوتنەکان و یاداشتەکانی لێکگەیشتن بریتی بوون لە، هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و کەرتەکانی دیکەی حکوومەت و ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئێی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها ڕێککەوتنێک بۆ هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ڕێککەوتنێکێکیش بۆ هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان هەردوولا واژۆکراون، یاداشتێکی لێکگەیشتنی نێوان کیلایت تەکنەلۆجیا و کەرتی تایبەتی عێراقیشی لەخۆگرتبوو، هەروەها کۆمپانیای پێپسیکۆ و ژمارەیەک کۆمپانیای دیکە سەبارەت بە درێژکردنەوەی بۆری نەوتی بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست ڕێککەوتن، ڕێککەوتنی هاوبەش لەبواری پەروەردە و ڕێککەوتنێکی دیکەش لە نێوان کەرتی تایبەت لەبواری دابینکردن و دروستکردنی دەرمان واژۆکراوە”.

باسی لەوەشکردووە، ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ KBR , UOP  Polaris کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە AEE و  PPTA  پێشەنگ لە تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان واژۆکراوە، هەروەها دوو ڕێککەوتن لەگەڵ فریتۆ لای بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە بوارەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی لەگەڵ شاندێکی باڵا گەیشتنە واشنتن، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەیدەر عەبودی ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی زەیدی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەنێوان هەردوولا.

Related posts

بابەت بۆ تاقیكردنەوەیە لە ماڵپەڕ بابەت بۆ تاقیكردنەوەیە لە ماڵپەڕ #8

kurdclickco

به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه‌ له‌ فەڕه‌نسا پتر لە دوو هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

kurdclickco

قاسم ئەعرەجی: هەرێمی کوردستان بەهێز بێت عێراقیش بەهێز دەبێت

kurdclickco