Lare media
سیلاسیلایدهەواڵ

 بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ”ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام درا، تێیدا سەرۆک وەزیران داوای کرد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربێت و چیتر کار بە کارتی دەنگدان نەکرێت، کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆش بۆ ئەو مەبەستە هاوڕا بوون.

جومانە غەلای گوتیشی، ”لەبەر ئەوەی لە یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ی هەڵبژاردنەکاندا باس لەوە دەکرێت مەرجە دەنگدەر کارتی دەنگدانی هەبێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە تاوەکو بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Related posts

به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه‌ له‌ فەڕه‌نسا پتر لە دوو هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

kurdclickco

بابەت بۆ تاقیكردنەوەیە لە ماڵپەڕ بابەت بۆ تاقیكردنەوەیە لە ماڵپەڕ #2

kurdclickco

بابەت بۆ تاقیكردنەوەیە لە ماڵپەڕ #6

kurdclickco